پەیامی کورد... داعش ئەنجامی هێرشەکانی لە چهند ناوچهیهك ئاشكرادهكات
داعش ئەنجامی هێرشەکانی ئاشکرا کرد، کە هەفتەی رابردوو لە سوریا و عێراق و ناوچەکانی ئەفریقا و ئاسیا ئەنجامیانداوە، .
دوێنێ هەینی، 29_ی ئهیلول_ی 2023 رۆژنامەی ئۆنلاین ئەلنەبای رێکخراوەکە رایگەیاندووە کە ئەندامەکانی “هەفتەی رابردوو یەک هێرشیان لە سوریا ئەنجامداوە، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لە ئەنجامدا “سێ کەس کوژراون و برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامەکانی لە یەک ئۆپەراسیۆندا سوپای عێراقیان لە کەرکوک کردۆتە ئامانج، کە لە ئەنجامدا “کوژرانی تاکە کەسێک” بووە.
باسی لهوهش كردووه لە رۆژئاوای ئەفریقا، رێکخراوەکە لە سێ ئۆپەراسیۆنەکانیدا دوو کەسی کوشتووە. بەپێی رۆژنامەکە، ئەفریقای ناوەراست “سێ هێرشی راگەیاندووە کە لە ئەنجامدا هەشت کەس کوژراون یان برینداربوون”.
هەروەها باسی لە یەک ئۆپەراسیۆنی مۆزەمبیق کرد کە لە ئەنجامدا “سێ کەس” کوژران و بریندار بوون.
لە خوراسان ئەو رێکخراوە باسی لە یەک ئۆپەراسیۆن کرد کە لە ئەنجامدا “کوژرانی سێ کەس”ی لێکەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە