پەیامی کورد … به موشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی كابول
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی كابوڵ كران، له‌مباره‌یه‌وه لێپرسراوێکی ئەمریکی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
لێپرسراوێکی ئەمریکی به ئاژانسی رۆیتەرزی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30-8-2021، به موشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابوڵ.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه وتیسی: نزیکەی پێنج موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی کابوڵ کراون و، لەڕێی سیستمەکانی دژە مووشەکەوە، تواندراوه بەرپەرچیان بدرێته‌وه‌و بته‌قێندرێنه‌وه و، ھێرشەکەش ھیچ زیانێکی بە سەربازانی ئەمریکا نەگەیاندووە.
ئاراستەکردنی ئەو مووشەکانە لەکاتێکدایە کە سبەینێ دوایین وادەیە بۆ کشانەوەی تەواوی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و، بەپێی ئاماری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش لە ١٤ی ئابەوە پێنج ھەزار و ٥٠٠ ھاووڵاتی ئەمریکی لەو وڵاتە گواستراونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە