دواى 44 رۆژ لە خنکانی، تەرمی کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ کە لە رووباری خابوور لەگەڵ براکەی خنکان، هەر لەو رووبارە دۆزرایەوە.
مه‌دینا عیرفان گوویی، ئه‌و كچه 16 ساڵانه‌ی كه رۆژی 25/3/2018 له ئاوی خابووردا نقووم ببوو ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه سه‌ر ئاو ده‌كه‌وێت و له لایه‌ن تیمه‌كانی غه‌واسی زاخۆوه ده‌هێنرێته ده‌ره‌وه.
دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی زاخۆ ده‌كرێت و دواتر ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌و له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی خه‌ڵكانێكی زۆر له خه‌ڵكی زاخۆ و كه‌س و كاره‌كه‌ی له ته‌نیشت براكه‌ی به ناوی "عیماد عیرفان" كه ئه‌ویش ڕۆژی 2/4/2018 ته‌رمه‌كه‌ی له خابووردا دۆزرایه‌وه دهننێژرێت.
شایه‌نی باسه ڕۆژی 25/3/2018 له كاتی چوونی خانه‌واده‌ی "عیرفان گوویی" بۆ سه‌ر ڕووباری خابوور و له كاتی وێنه گرتندا مه‌دینا قاچی ده‌خلیسكێت و ده‌كه‌وێته ناو ئاوه‌كه‌وه و دوتر عیمادی برای له تاو خوشكه‌كه‌ی خۆی ده‌خاته ناو ئاوه‌كه‌وه تا خوشكه‌كه‌ی ڕزگار بكات به‌ڵام خابوور ڕه‌حم به هیچ كام له‌و خوشك‌و برایه ناكات و هه‌ردووكیان ده‌خنكێن.
دوای ئه‌وه‌ی ئامۆژنی ئه‌م خوشكوبرایه به ڕووداوه‌كه ده‌زانێت جه‌ڵده‌ی دڵ لێیده‌دات و ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە