نێچیروان بارزانی و پلاسخارت کۆبوونەوە

نێچیروان بارزانی و پلاسخارت کۆبوونەوە

پەیامی کورد … نێچیروان بارزانی و پلاسخارت کۆبوونەوە

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی شنگال، دەکەن.

 

رۆژی شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆ بووەوە.

 

شەوی شەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، نێچیرڤان بارزانی ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا خستووەتە روو و جەختی لە گرنگیی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گفتوگۆی لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان، کردووەتەوە.

 

نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە وتەیەکدا، خۆشحاڵیی خۆی بە بەردەوامیى گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕىوە و هيواى خواستووە هەردوولا به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوورییەکان، بگه‌نه‌ رێککەوتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان.

 

بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی و جێنین هێنیس پلاسخارت گفتوگۆیان لەبارەی چەند تەوەرێک کردووە، کە گرنگترینیان بریتین لە؛

 

- بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی عێراق

 

- رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال

 

- هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق

 

- مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى رێکخراوی تیرۆریستی داعش

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە