پەیامی کورد ... نووسەرێک کە هەموو تەمەنی قوتابخانەی نەبینیوەوە و ٩ ڕۆمانی نووسیوە
بە پێی راپۆرتێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە مەهتاب حاتەمی خەڵکی گوندێکی لای ئورمیە کە تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش نەڕۆییشتووەتە قوتابخانە بەڵام تا ئێستا ۹ ڕۆمانی نووسیوە.
مەهتاب لە تەمەنی ۱۲ ساڵەییەوە بەیارمەتی بنەماڵەکەی و بەشێوەی سەرەتایی لە ماڵدا فێری خوێندن و نووسین بووە و لە تەمەنی ۱٤ ساڵیدا دەستی بە نووسین کردووە.
دوو ڕۆمانی بەناوی داگیرکەری دڵێک و دوو گیتارژەنی چاپ کراوە.
ئەم نووسەرە ۷ ڕۆمانی دیکەشی هەیە کە بەهۆی کێشەی دارائیەوە نەیتوانیوە لە چاپی بدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە