پەیامی کورد ... لاڤرۆڤ پڕووپاگەندەکانی سەبارەت بە نەخۆشی " پووتین " ڕەت کردەوە .
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : سەرۆککۆمار " پووتین " هەموو ڕۆژێک لە بەر چاو گشت خەڵک ئامادە دەبێت و هەمووان بینەری ئامادەبوونی ئەون لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکاندا و گوێ لە قسەکانی ئەو دەگرن .
بیر ناکەمەوە هیچ مرۆڤێکی زانا و عاقڵ نیشانەیەک لە نەخۆشی یا بێ تاقەتی لە هەبوونی ئەم پیاوەدا بەدی بکەن
ماوەیەک لەمەوبەر سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ میدیا جیهانییەکان باسی کردبوو: "پووتین زۆر بە جیددی تووشی شێرپەنجە بووە و نەخۆشیەکەی زۆر بە خێرایی تەشەنەی سەندووە و دەست و لاقی لە کونترۆڵی نەماون و بەسەختی دەجووڵێنەوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە