پەیامی کورد … دوای کوژرانی سەرۆکی وڵاتی چاد کوڕەکەی بوو بە سەرۆک
پاش ئه‌وه‌ی كه ئیدریس دێبی سه‌رۆك كۆماری چاد له كاتی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گروپه یاخییبووهكانی وڵاته‌كه‌ی كوژرا، محه‌مه‌د كاكا كوڕه‌كه‌ی كرا به سه‌رۆكی حكومه‌تی كاتی.
ئیدریس دێبی ته‌مه‌ن ٦٨ ساڵان دوای زیاتر له ٣٠ ساڵ حوكمڕانی به‌سه‌ر وڵاتی چاد ڕۆژی دووشه‌ممه له‌كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كداره یاخیبووه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری چاد كوژرا.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی چاد بڕیاریاندا كه محه‌مه‌د كاكا كوڕی ئیدریس دێبی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی كات هه‌ڵبژێرن.
ئێستا حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له سه‌عات ٦ی ئێواره تا ٥ ی به‌یانی دراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە