ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێت”ئەگەر بێت و بابەتی بودجەی عێراق بەبێ کورد تێبپەڕێنرێت، ئەوا دەبێتە وەڵامێکی زۆر ڕوون بۆ ئەوانەی ھەموو کێشەکانی کورد لەگەڵ عێراق، بە بابەتی ڕیفراندۆمەوە دەبەستنەوە و ده‌شلێـ” دەبێ لایەنە کوردستانییەکان یەکگرتوو بن، ”تا ئەنجامی ڕیفراندۆم ببرێتە پێش نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بڵێن فەرموون ئێمە دوای ئەو ھەموو نەرمی نواندنە، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتی عێراق بەنیازە بودجە بە ھەرێمی کوردستان نەدا“.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشلێت: “ئێستاش ھەندێک لایەن سیاسەتی ھەرێمی کوردستانیان لە ئازادیخوازی و دیموکراسییەوە گۆڕیوە بۆ بابەتی پەیوەندیدار بە پرسە داراییەکان، ئەوەش شەرمەزارییەکی زۆر گەورەیە”.
ئەو بەرپرسەی پارتی له‌باره‌ی پێشه‌ڵكاریه‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ری ده‌لێـ”سەرەڕای ئەوەی ھەرێمی کوردستان نەرمی نواند، شەفاف بوو، وردبینیش بۆ لیستی مووچەخۆرانی دەکات، باشە با بپرسین، ئایا عەبادی کە لە تیڤییەوە دەردەکەوێت و دەڵێ بە ھەزاران مووچەخۆری بندیوار و ھەزاران کەس لەناو حەشدی شەعبیدا ھەن وەھمین، وردبینی بۆ خۆیان کردووە؟ ئایا چاکسازی کردووە؟ من دەمەوێ ئەو پرسیارانەیان لێ بکەم تا برادەرانی خۆمان نەکەونە وەھمەوە”.
هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌ونی ده‌شلێـ”ئەگەر بودجە بەبێ کورد تێبپەڕێندرێت، “تاکە شت لە دەستمان بێت، ریفراندۆمە، پێموایە شتێکی دیکەمان بە دەستەوە نییە، باشە ئێمە بۆ دەبێ سەربەعێراق بین، تەنیا بۆ برسیکردن؟”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە