وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کە پەیوەندییەکانی تاران و ھەولێر ئاساییەو لەداھاتووشدا بەردەوامی بەپەیوەندییەکانیان دەدەن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاند، کە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.
دەشڵێت، لەئێستادا سنوورەکانی نێوان هەرێم و ئێران کراونەتەوەو پەیوەندییەکان ئاسایین و لەچوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا بەردەوامی بەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە