پەیامی کورد... ئێران: 19ـی ئەیلول دوا مۆڵەتە بۆ چەككردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان لە عێراق
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە هەرێم و بەغدا لە چەك داماڵینی حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت،"كاتی دیاریكراو درێژناكەینەوە".
ناسر كەنعانی, وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"لەگەڵ عێراق رێككەوتوین, بۆ داماڵینی چەك و داخستنی بارەگای "گروپە دژبەرەكانیان" لە هەرێمی كوردستان".
ئاماژەی بەوەشدا،"لەسەر بنەمای ئەو بەڵێنانەی حكومەتی عێراق داویەتی, لەمانگی ئەیلولدا, پرۆسەی داماڵینی چەك لەو گرووپانە ئەنجامدەدرێت و لە بارەگا سەربازییەكان دەكرێنە دەرەوە و دەخرێنە ئەو سەربازگانەی, عێراق دەستنیشانیان دەكات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"بە حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان راگەیەندراوە, دەبێت ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە جێبەجێبكەن, بەهیچ شێوەیەك وادەكەی درێژناكرێتەوەو رۆژی (19)ی ئەیلول كۆتایی دێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە