پەیامی کورد ... جمووجووڵە بازرگانییەکان دەست پێدەکەنەوە .
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ٢٧ی مەی ٢٠٢٠ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به ڕووی بازرگاناندا ده‌كرێته‌وه و جموجۆڵی بازرگانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان له چوارچێوه‌ی رێكاره ته‌ندروستییه‌كاندا ئاسایی ده‌بنه‌وه.
به‌هۆی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، دوای ڕاگەیاندنی ٧٢ کاتژمێر قەدەگەی هاتن و چوون لە هەرێمی کوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جمووجۆڵی بازرگانی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران راگیرابوو.
سیروان حسێن ووته‌بێژی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ڕایگەیاندووە : سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به ڕووی کەرتی بازرگاناندا ده‌كرێته‌وه و جمووجۆڵی بازرگانی له چوارچێوه‌ی رێكاره تهندرووستییهكاندا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
دەربارهی هاتووچۆی گه‌شتیاریش ەوە له ده‌روازه سنوورییه‌كان، ووته‌بێژی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ووتی ، ''به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌روازه سنوورییه‌كان تا رۆژی ١ی مانگی داهاتوو به‌ڕووی گه‌شتیاراندا داخراوه، له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌ش چاوه‌ڕێی بڕیاری نوێی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كرێت''.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جمووجۆڵی بازرگانی له حاجی ئۆمه‌رانه‌وه، له‌كاتێكدایه پێشتر جمووجوڵی بازرگانی له ده‌روازه سنوورییەكانی باشماخ و سه‌یرانبه‌ن پێشتر دهستیانپێكردبوهوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە