پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران دەبێت کۆتایی بە ئازاری کەمینە ئایینییەکان بهێنێت
ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە ٧ کەس لە شرۆڤەکارانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوانە جاوید ڕەحمان، هەواڵنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤی ئێران، ڕاگەیاندنێکیان بڵاو کردەوە کە ئاماژە دەدات بە زیاد بوونی ئازار و ئەشکەنجە دژی لایەنگرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران.
لەم ڕاگەیانراوەدا داوایان لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە کە کۆتایی بهێنێت بەم شێوە هەڵسوکەوتە لەگەڵ ئەو شارۆمەندانەی کە لایەنگری کەمینە ئایینییەکان و هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت ڕژێمی ئێران واز لە کەڵک وەرگرتنی ئایین بهێنێت بۆ سنووردار کردنی مافە سەرەتایەکانی مرۆڤ.
دەستبەسەر کردنی سەربەخۆ، دەستبەسەرداگرتن و ڕووخانی ماڵ و ژیانی بەهائییەکان و لە هەندێک بابەتدا ڕفاندنیان، وەک '' نیشانەکانی سیاسەتی ئازار و ئەشکەنجە '' ناو لێبوردووە.
ئەم شرۆڤەکارانە لە ڕاگەیاندنەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی تەنیا سەبارەت بە پرسی کەمینە ئایینەکان نییە، بەڵکوو لە چوارچێوەی سیاسەتێکی بەربڵاوترە کە لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت. لەم سیاسەتەدا هەرکەسێک کە لایەنگری هەر باوەڕ یان ئایینێک بێت جیاواز لە حکومەتی ئێران، وەک مەسیحییەکان، دەروێشەکانی گۆناباد و ئاتەئیستەکان، دەکاتە ئامانجی خۆی.
لە کۆتاییدا شرۆڤەکارانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری ئازاد کردنی ئەو کەسانەن کە بە هۆکاری ئایینییەوە دەستبەسەر کراون، هەروەها باس لەوە دەکات: '' کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناتوانێت لەوە زیاتر بێدەنگ بێت، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتبار کردنی نایاسایی وەک ''هەڕەشە دژی ئەمنییەتی میللی و سیخۆری کردن'' دەیەوێت کەمینە ئایینییەکان لە ناو ببات، لە ماڵەکانیان دەریان بکات و بە زۆرەمی ئاوارەیان دەکات.''
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە