پەیامی کورد ... بڕیارە دانووستان لەسەر پرسی ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت
بڕیارە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی دانووستانەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا پرسی ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دانووستانی لەبارەوە بکرێت. بەرپرسێکی پارتییش لە کەرکووک دەڵێ، لە حەفتەی ڕابردووەوە دانوستانەکان دەستیان پێ کردووتەوە.
د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی پارتی لە کەرکووک، ڕایگەیاند: "لە حەفتەی ڕابردووەوە دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک دەستیان پێ کردووە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان تێیدا بەشدارن، بەڵام پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە بە دڵی ئێمە نییە وەک پێکھاتەی کورد لە کەرکووک."
بەرپرسەکەی پارتی لە کەرکووک دەڵێت: "لە چوارچێوەی شاندی ئەمڕۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا شاندێکی دیکە تێیدایە ھەر ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا یەکێک لە تەوەری دانووستانەکانیان لەگەل بەغدا ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دەبێت و لەگەل حکوومەتی فیدراڵ پرسی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە کێشەلەسەرەکان باس دەکرێت."
لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووکەوە، د. محەمەد خورشید گوتی: "ھەر پێکھاتەیەک پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە مافی خۆی دەزانێت، بەڵام بێگومان ئێمە وەک کورد پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە مافی خۆمان دەزانین، ھێشتا ئەو پرسە یەکلا نەبووەتەوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە