پەیامی کورد ... لەهەرێمی کوردستان ٥٧٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥٠٠ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٥٦حاڵەت لە هەولێر، ٣٠٧ حاڵەت لە دهۆک، ٧٩ حاڵەت لە سلێمانی و ٣٢ حاڵەت لە گەرمیان تۆمار کراوە.
هەروەها، ٥٠٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢١٨ حاڵەت لە هەولێر، ٢٤ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٩ حاڵەت لە گەرمیان، ١٥ حاڵەت لە هەڵەبجە و ٢١٤ حاڵەت لە دهۆک بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ١٢ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە سێ حاڵەتلە سلێمانی، سێ حاڵەت لە هەولێر و شەش حاڵەت لە دهۆک بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە