هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 256 ئۆتۆمبێلی سەربازی و شەڕكەری ڕادەستی هێزی پێشمەرگە کرد

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 256 ئۆتۆمبێلی سەربازی و شەڕكەری ڕادەستی هێزی پێشمەرگە کرد

 


پەیامی کورد … هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 256 ئۆتۆمبێلی سەربازی و شەڕكەری ڕادەستی هێزی پێشمەرگە کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە مەراسیمێكدا كە بەرپرسانی پێشمەرگە ئامادەیبوون، 204 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 22 ئۆتۆمبێلی شەڕكەری پێشكەشی پێشمەرگە كرد.

بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە لە مەراسیمەكەدا بەڵێنیاندا پارێزگاری لەو كەرەستە سەربازییانە بكەن و بەسەر پێشمەرگەدا دابەشیبكەن، تاوەكو لەبەرەكاندا بەكاریبهێنن.

پێشتریش هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چەندین جار یارمەتیی پێشمەرگەی داوە، داواشیكردووە پارێزگاری لە كەرەستە سەربازییەكان بكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە