پووتین؛ ژمارەیەک ژەنەراڵی دوور خستەوە

پووتین؛ ژمارەیەک ژەنەراڵی دوور خستەوە

پەیامی کورد... پووتین؛ ژمارەیەک ژەنەراڵی دوور خستەوە

میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویان کردەوە، ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ژمارەیەک ژەنەراڵی سەربازی و بەرپرسی ئەمنی لە پۆستەکەی دوور خستەوە، ئەمەش دوای ئەو زیانانەی کە مۆسکۆ لە ئۆکراینا تووشی بووە.

ڕۆژنامەی ئەمریکی "زە هیل" بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ڕووسی "پراڤدا" ڕایگەیاندووە کە پووتین سەرەتای ئەم هەفتەیە پێنج ژەنەراڵی باڵای سەربازی و عەقیدێکی پۆلیسی لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە.

ئاماژە بەوە کراوە، ئەو کەسایەتییە سەربازییانەی کە لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە، بەرپرسن لە ئۆپەراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکراینا.

ئەوانەی دوور خراونەتەوە بریتین لە ڤاسیلی کوکوشکین، ئەلێکساندەر لاس، ئەندرێی لێبێلین، ئەلێکساندەر ئودۆڤێنکۆ و یوری ئینسترانگین، لەگەڵ عەقیدی پۆلیس ئیمیل موسین.

باس لەوە کراوە، لادانی ئەم بەرپرسانە، دوای ئەو زیانانەی کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە لە ئۆکراینا تووشی ڕووسیا بوون، کە شکستی هێناوە لە گرتنی ناوچە سەرەکییەکانی ئۆکراینا وەک کیێڤی پایتەخت.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر بەرپرسان باسیان لەوە کردووە، ڕووسیا بەدەست "زەرەرێکی بێ وێنە بووە" لە ڕیزەکانی ئەفسەر و ژەنەراڵە باڵاکان دەناڵێنێت.

لەمبارەیەوە ئەدیمراڵ جەیمس ستاڤریدیسی خانەنشینکراو، فەرماندەی باڵای پێشووی ناتۆ، وتی: لە مێژووی نوێدا زیانێکی گەورە لەڕووی مردنی ژەنەراڵەکانەوە نەبووە، وەک ئەوەی ئێستا بەسەر ڕووسیادا دێت.

دەڵێت: "لە ماوەی دوو مانگدا کوژرانی لانی کەم ١٠ ژەنەراڵی ڕووسیامان بینیوە، ئەگەر زیاتریش نەبێت".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە