پەیامی کورد … ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە سەر شەهید کرانی بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
بە داخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەممە 2020/10/8 کاتژمێر 5:30 ، غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری بالا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو . ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵانی دەکەین . بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە