پەیامی کورد ... بەرپرسانی ئێران فەرمانی چووڵکردنی ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی پارێزگای خووزستانیان بە بۆنەی هاتنی لافاوەوە دەرکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە میدیاکانی ئێرانەوە لە بەر زیاد بوونی دەرکردنی ئاو لە بەندئاوی کەرخە وە فەرمانی چووڵکردنی بەپەلە و هەرچی زوویانە لە شارەکانی سووسەنگێرد ، بۆستان ، ئێلاهی ، دارخوین ، هۆوەیزە ، حەمیدییە ، کووت سەید نەعیم ، ڕەفیع و ئەبووحەمیزەیان لە پارێزگای خووزستان دەرکرد .
فەرمانی چووڵکردنی سەدان هەزار کەس لە دانیشتوانی شارەکان و گووندەکانی خووزستان لە حاڵێکدا دەرئەکرێت کە تاکوو ئێستا هیچ شوێنێکی پێویست بۆ جێگیرکردنی هاووڵاتییانی ئەم شارو گوندانە دیاری نەکراوە .
وەزیری ووڵاتی ئێران " ٤٠٠ هەزار کەس لە مەترسی بەرەڕووبوونەویە لافاو دان .
ئەمە پەیامێکە کە عەبدۆلڕەزا ڕەحمانی وەزیری ووڵاتی ئێران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندبوو کە " ٤٠٠ هەزار کەس " لە پارێزگای خووزستان لە مەترسی لافاودان . هەروەها پێشتریش داوای لە ٥ پارێزگای دیکەی ئێران کردبوو تاکوو بە هەماهەنگی و یەکگرتنی خۆیان لە حاڵەتی پێویست بتوانن هاوکاری لافاو لێدراوەکانی خووزستان بن .
هەروەها ڕایگەیاند " دەوڵەت لە دۆخی ئێستا دا لە نێوان " خراپ و خراپتر " دا بڕیار دەدات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە