پەیامی کورد … کۆرۆنا ٨٠٠ میلیۆن منداڵی لە خوێندن بێبەش کردووە
ڕێكخراوی یونسێف ڕایگەیاند کە دوای ساڵێك لە سەرهەڵدانی كۆرۆنا هێشتا ٨٠٠ ملیۆن منداڵ لە سەرانسەری جیهان لە خوێندن بێبەشن و نەچوونەتەوە هۆڵەكانی خوێندن.
ڕۆبەرت جینكینز، سەرۆكی پەروەردە لە ئاژانسی "یونسێف" ڕایگەیاندوە: بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای كۆڕۆناوە ڕایگەیاندوە لە ٩٠ وڵاتی جیهان خوێندنگەكان داخراون یاخود بە شێوەی ئۆنلاین و دوور لە هۆڵەكان وانە پێشكەش دەكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: لە لوتكەی بڵاوبوونەوەی پەتاكەدا یەک میلیارد و ٦٠٠ ملیۆن كەس لە چوونە خوێندنگەكان بێبەش بوون، ئێستاش كە زیاتر لە ساڵێك تێپەڕیوە بەسەر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، ٨٠٠ ملیۆن منداڵ لە هەمان كێشەدان و نەیانتوانیوە بچنەوە سەر خوێندن بەو شێوەیەی كە پێویستە.
بەپێی دواین ئامارەكان ژمارەی تووشبون بە كۆڕۆنا لە جیهان ١٣٢ ملیۆن و ٦٠٦ هەزارو ٨٤٨ كەس بووە، لەئێستاشدا شەپۆلی نویی كۆڕۆنا لە جیهان هۆكارێكی تری دریژەدان بووە بە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە