نەتەوە یەکگرتووەکان: هەزاران شوێنکەوتووی داعش لە سوریا و عێراق هەن

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەزاران شوێنکەوتووی داعش لە سوریا و عێراق هەن

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: هەزاران شوێنکەوتووی داعش لە سوریا و عێراق هەن


نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا مەترسییەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکانی سوریا و عێراق زیاتر بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، رێکخراوی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتێکی بڵاووکردەوە و تێیدا هاتووە، تا ئێستاش پێنج بۆ حەوت هەزار چەکداری داعش لە سوریا و عێراق هەن و بەرپرسانی ئەو رێکخراوەش مەشقیان پێدەکەن.


ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئەو زیانە زۆرانەی کە بەر چەکدارانی ئەو گروپەکەوتووە و کەمبوونەوەی چالاکییەکانیان لە سووریا و عێراق، هێشتا مەترسی دەرکەوتنی ئەو گروپە لە ئارادایە.


لەبارەی هەوڵەکانی دەتگیرکردنی چەکداری داعشەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، نزیکەی ١١هەزار گومانلێکراو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دامەزراوەکانی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد دەستگیرکراون، کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە شەڕی داعشدا هەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەنێوان چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەس عێراقین و نزیکەی دوو هەزار کەسیان بە ڕەچەڵەک بیانین.

لەبارەی ئەو کەمپانەی بۆ ئاوارەکانی دەستی داعش لە سوریا بوونیان هەیە ئەو رێکخراوە دەڵێت، "لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو کەمپی داخراو لەخۆدەگرێت کە نزیکەی ٥٥هەزار کەسی تێدایە کە گوایە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە."

ئەمەش لە کاتێکدایە رێکخراوی چەکداری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دەستیگرت بەسەر بەشێک لە وڵاتانی سوریا و عێراق و لە ساڵی ٢٠١٧ سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆتاییان بە چەکدارانی داعش هێناوە لە وڵاتەکە.

پێشتریش قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، کەمپی هەولی سوریا هەڕەشە و مەترسی لەسەر عێراق دروستکردووە و پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە و گرنگە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کار لەسەر دەرکردنی سەرپەرشتی خێزانەکانی ناو کەمپی هول بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە