دەست بەسەرکردنی دوو تازەلاوی خەڵکی کامیاران سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئێران ەوە

دەست بەسەرکردنی دوو تازەلاوی خەڵکی کامیاران سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئێران ەوە
  • دەست بەسەرکردنی دوو تازەلاوی خەڵکی کامیاران سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئێران ەوە 

ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، دوو تازەلاو بە ناوەکانی ئارتین نەدیمی و ماردین نەدیمی، دوو برای دوانەی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی گوندی گازرخانی و دانیشتووی شاری کامیاران، لەلایەن هێزە حکوومییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستگیرکراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخیان نییە. خێزان و کەس وکاری ئەو دوو برایە تا ئێستا لە چارەنووسیان بێ ئاگان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە