جۆرج سۆرۆس سەرمایەدار و بازرگانی ئەمریکی ڕایگەیاند جیهان بەرەو قەیرانێکی ئابووری نوێ دەڕوات.
جۆرج سۆرۆس هۆشیاری دایە یەکێتی ئەوروپا و ڕایگەیاند لە ئەگەری کەوتنی یۆرۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا کە سێیەم گەورەترین وڵاتە لە ڕووی ئابوورییەوە لە ئەوروپادا، ئەوروپا ڕابەرایەتی جیهان دەکات بەرەو قەیرانێکی ئابووری نوێ. لەبەر ئەوە یەکێتی ئەوروپا لە قەیرانێکی گەورەدایە.
جۆرج سۆرۆس لە دەزگای ڕۆشنگەری سەر بە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەوروپا وتارێکی پێشکەشکرد.
سۆرۆس لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند پاش ئەوەی ئەمریکا تاک لایەنانە بڕیاریدا لەو ڕێککەوتننامە ئەتۆمییە بکشێتەوە کە لەگەڵ ئێران واژۆ کرابوو، یەکێتییە کێشوەربڕەکەی تووشی داڕمان کرد. ئەم دۆخە کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووری ئەوروپا دەبێت و ڕێگە بۆ قەیرانی دیکە خۆش دەکات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەم بڕیارە نوێیەی کە باجی زیادەی لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆم داناوە، زیانێکی زۆر لە ئابووری ئەوروپا دەدات. ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیکی تا 1ی حوزەیران لەو بڕیارە بەخشیوە.
کات خەریکە تەواو دەبێت و تا ئێستا لایەنەکان نەیانتوانیوە لەسەر ئەو بابەتە بگەنە ڕێککەوتن، ئەو گەمارۆیەی بڕیارە لە مانگی ئابەوە ئەمریکا بەسەر ئێراندا بیسەپێنێت، دەبێتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر یەکێتی ئەوروپا. لە کاتێکدا پێشبینی ئەوە دەکرێت سزاکانی سەر ئێران کاریگەری ڕاستەوخۆی بۆ سەر ئابووری ئەڵمانیا هەبێت، ڕۆژی 17ی ئایار ئەنگێلا مێرکڵ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا و تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە بولگاریا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لەو ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەی لەگەڵ ئێران واژۆ کراوە بمێننەوە. بەڵام ئەو کۆمپانیا ئەوروپیانەی کار لەگەڵ ئێران دەکەن لە سزاکانی ئەمریکا دەترسن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە