پەیامی کورد ... فراكسیۆنى پارتى : هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گه‌نه رێكه‌وتن
ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه داهاته نه‌وتییه‌كانى ڕاده‌ستى حكوومه‌تى عێراق بكات، وبه‌م نزیكانه‌ش هه‌ردولا ده‌گه‌نه لێكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتن.
ڤیان سه‌برى له لێدوانێكى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند ، ئێمه ته‌نها داواى جێبه‌جێكردنى ده‌ستور ده‌كه‌ین و هیچى تر .
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عیراق پێشبینیشی كرد ، له‌ماوه‌ى داهاتودا هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى بگه‌نه چه‌ند لێكتێگه‌یشتنێك و له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى داهات و رێژه‌ى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى ٢٠٢١ ڕێككه‌ون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە