پەیامی کورد ... ڕێچارد ڕیتکلیف خوازیاری دەستێوەردانی بۆریس جۆنسن ە لە دۆسیەی " نازەنین زاغەری " هاوسەری .
بە پیی هەواڵ و زانیارییەکان ڕیچارد ڕتکلیف ، هاوسەری نازەنین زاغەری لە نامەیەکدا بۆ بۆریس جۆنسن ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای کردووە کە هاوکات پێکەوە دیدار و چاپێکەوتنیان هەبێ و هەروەها ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوانە تا دۆسیەی هاوسەرەکەی لە سەرەتای پێڕستی کارەکانی خۆی دابنێت .
جێگای ئاماژەدانە نازەنین زاغەری هاووڵاتی ئێرانی - بەریتانیییە کە ماوەی ٥ ساڵە بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ وولاتی بەریتانیا لە زیندانەکانی ئەو ووڵاتە بەندە .
ئەم کارەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک بارمەتە لە بەند کراوانی بیانی سوود وەردەگرێت و ووڵاتانی بەرامبەر بە بۆنەی ئەم بەندکراوانەوە لە بەرامبەر داواکانی ئەوان خۆیان دەخەنە ژێر فشارەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە