مەترسی داعش لە سەر کاکەییەکان بەردەوامە

مەترسی داعش لە سەر کاکەییەکان بەردەوامە

پەیامی کورد  ...   سەرۆکی ڕێکخراوی میترا بۆ پەرەپێدان و ڕۆشنبیری یارسان ڕایگەیاند، هێشتا لە ناوچەکانی داقووق و خانەقین مەترسی لەسەر کاکەیییەکان ماوە.

ڕەجەب کاکەیی ، ڕایگەیاند : "حکوومەتی عێراق ئاگای لە ڕەوشی کاکەیییەکان نییە و گۆڕانی دیمۆگرافی لە ناوچەکانیان دەکرێت و لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش لە خراپیی ڕەوشی کاکەیییەکان بیدەنگن."

کاکایی هەروەها ووتی: "پێش ماوەیەک داعش هێرشی کردە سەر ناوچەی کاکەییەکان، هیزەکانی کوردیش لەوێ نینن تا پارێزگارییان لێ بکەن، بۆیە ڕەوشی کاکەیییەکان زۆر خراپتر بووە."

کاکەیی ئاماژەیشی دا: "ڕۆژ بە ڕۆژ ڕەوشمان بەرەو خراپتر دەڕوا، داوا لە هەموو لایەک دەکەین چاویان لە ڕەوشی کاکەیییەکان بێت."

نزیکەی ١٥٠ هەزار کاکەیی لە عێراق هەن، ئەوانیش لە ناوچەکانی کەرکووک و داقووق و خانەقین و دەشتی نەینەوا و بەغدا و دیالەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە