ئەردۆغان : کاتی فیداکاری ئێمە بەسەر چوو پێویستە ئەورووپا بەرپرسیاریەتی میلیۆنان پەنابەر هەڵبگرێت

ئەردۆغان  : کاتی فیداکاری ئێمە بەسەر چوو پێویستە ئەورووپا بەرپرسیاریەتی میلیۆنان پەنابەر هەڵبگرێت

پەیامی کورد    ...    ئەردۆغان  : کاتی فیداکاری ئێمە بەسەر چوو پێویستە ئەورووپا بەرپرسیاریەتی میلیۆنان پەنابەر هەڵبگرێت .

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا ملیۆنان پەنابەر ڕوو لە ئەورووپا دەکەن و پێویستە یەکێتی ئەورووپاش لەو روەوە بەرپرسیاریەتی هەڵگرێت.
بە پێی هەواڵی دەیلی مەیلی بەریتانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەووتارێکی خۆیدا کە ئاراستەی یەکێتی ئەورووپای کردوە، رایگەیاندوە، پێویستە یەکێتی ئەووروپا بەرپرسیاریەتی ملیۆنان پەنابەر بگرێتە ئەستۆ کە لەئایندەدا ڕوولە سنوورەکانی دەکات.
ئاژانسی ئەنادۆڵیش لەزاری ئەردۆغانەوە بڵاویکردەوە کە سەردەمی بەتەنها فیداکاری لەرێگریکردن لەهاتنی پەنابەران بەسەرچوە و چیتر تورکیا بەتەنها ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵناگرێت.

ئەمڕۆ زیاتر لە ١٣ هەزار پەنابەر لەسەر ڕووباری سنووری نێوان تورکیا و یۆنان کۆبونەتەوە کە سنوورێکی ١٢٥ میلە لەنێوان هەردوو ووڵاتدا، لەسنوورەکانی یۆنانیش پێکدادان لەنێوان پۆلیس و پەنابەران روویداوە و دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتە نەیانشاردۆتەوە کە مەترسی " داگیرکردنیان هەیە لەلایەن پەنابەرانەوە." 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە