پەیامی کورد... ئاژانسی فرانس: بەھۆی مەترسی ھێرشیکردنە سەریان ژمارەیەك خوێندنگە لە پاریس چۆڵکران
ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، 19 خوێندنگە لە شاری پاریس چۆڵکراون، دوای ئەوەی لە رێگەی نامەوە ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەریان بە بۆمب و تەقەمەنی کراوە.
بەپێی ئاژانسە فەڕەنسییەکە، نامەکان لە رۆژانی دوو و سێ ئەم مانگە لە رێگەی ھەژماری یەکێک لە خوێندکارەکان لە پێگەیەکی ئەلیکرۆنییەوە نێردراون کە مامۆستا و خوێندکارەکان پێکەوە دەبەستێتەوە، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و دەستگیرکردنی خاوەن ھەژمارەکە، دەرکەوتووە ئەو پێگەیە ھاککراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە