پەیامی کورد... وه‌رگه‌ڕانی پاسێک له ئه‌فغانستان گیانله‌ده‌ستدانی ٢٥ كه‌سی لێکەوتەوە
له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێک له پارێزگای سهرێپول باكووری ئه‌فغانستان، 25 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سهرێپول، دین محه‌مه‌د نازڕی له لێدوانێكدا رایگەیاند، له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێک له شارۆچكه‌ی سه‌یاد، 25 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه نۆیان منداڵ و 12 یان ژنن.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی له پاسه‌كه‌دا بوون له ئاهه‌نگێكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هۆكاری رووداوه‌كه‌ش بێئاگایی شۆفێره‌كه و خراپی رێگاوبانه‌كان بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە