پەیامی کورد... دادگای فیدڕاڵیی عێراق پشتیوانی له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان ده‌كات
دادگای فیدراڵیی عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵایانه‌ی رەتكردەوە كه له‌سه‌ر مادده‌ی 14ی یاسای داهاتی شاره‌وانییه‌كان تۆماركرابوون، بڕگه‌یه‌ك له یاساكه تایبه‌ته قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردن و فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان، دادگاكه‌ش پشتیوانی بۆ یاساكه دووپاتكرده‌وه كە ماددە كحولییەكان لە عێراق قەدەغە دەكات.
میدیاكانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویانكرده‌وه كه دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی ئەو سكاڵایانە یەكلاكردەوە كە لەبارەی یاسای (داهاتی شارەوانییەكان) ژمارە (1)ی ساڵی 2023 تۆماركرابوون.
سكاڵاكان بە دیاریكراوی لەسەر ماددەی (14)ی ئەم یاسایە بوون، ئەم ماددەیە لە بڕگەی یەكەمیدا دەڵێت:" هاوردەكردن، دروستكردن‌و فرۆشتنی ماددە كحولییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە قەدەغەیە".
"هەر كەسێك سەرپێچی بڕگەی یەكەمی ماددەكە بكات، بە بڕە پارەیەك غەرامە دەكرێت كە كەمتر نەبێت لە 10 ملیۆن دینار‌و زیاتر نەبێت لە 25 ملیۆن دینار". بڕگەی دووەمی ماددەكەش ئه‌مه‌ی تێدا هاتوه.
لەسەر ئەم سكاڵایانە، دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی دەركردو دەڵێت: لەم یاسایەدا هیچ سەرپێچییەكی دەستوری بوونی نییەو بەزۆرینەی ره‌ها ئه‌ندامانی دادگاكه بڕیاریانداوەو ده‌بێتن هەموو دەسەڵاتەكان دەبێت پابەند بن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە