ئەمریکا بڕی ٤٠ ملیار دۆلار هاوکاری بۆ ئۆکراینا دەنێریت

ئەمریکا بڕی ٤٠ ملیار دۆلار هاوکاری بۆ ئۆکراینا دەنێریت

پەیامی کورد... ئەمریکا بڕی ٤٠ ملیار دۆلار هاوکاری بۆ ئۆکراینا دەنێریت

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی ٣٦٨ ئەندامی بڕیاری دا بڕی ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ هاوکاری سەربازی ئۆکراینا بۆ خۆپاراستن لە دژی هێرشەکانی ڕووسیا تەرخانکرد.

لە کۆتا دانیشتنیدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پرۆژەی دابینکردنی ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ ئۆکراینا ناردە بەردەم ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی.

کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

لای خۆشییەوە نانسی بیلوسی سەرۆکی پارتی دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، بەم هاوکارییە ئەمریکا بۆ جیهانی دەسەلمێنێت بەردەوامە لە هاوکاری ئۆکراینا بۆ بەرگری لە هێرشەکانی ڕووسیا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت هەفتەی ڕابردوو جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕی ٣٣ ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکاری ئۆکراینا تەرخان کردووە.

زیاتر لە دوو مانگە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و ئەمریکاش لە سەرەتای جەنگەوە بەردەوامە لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراینا و سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ڕووسیادا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە