پەیامی کورد ... سەرۆکی گشتی هوداپار (HUDA par) ڕایگەیاند، ئامانجیان لە کردنەوەی نوێنەراتییان لە هەرێم، پتەوکردنی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە هەموو ڕوویەکەوە هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوانیاندا هەبێت.
پێش ماوەیەک لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار بە سەرۆكایەتی ئیسحاق ساغلام، سەرۆكی گشتی هوداپار و جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی شەوورای ناوەندی ئەو حزبە كرد.
ئیسحاق ساغلام، رایگەیاند : "دیداری یەکەم نییە لەگەڵ سەرۆک بارزانی دەکەین، لە هەموو دیدارەکانماندا بە گەرمی لە لایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازیمان لێ کراوە، ئەو دیدارانە لە هەموو ڕوویەکەوە ئەرێنی بوون و بۆ باس لە چەندین پرسی گرێدراو بە کورد و ناوچەکەوە بوون."
ساغلام ئاماژەیشی دا: "لە کوردستان و ناوچەکەش سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گەورەی هەیە و توانیویە ڕۆڵێکی گەورە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاریشەکانی کورد و ناوچەکەش بگێڕێت و بووەتە مەرجەع بۆ ناوچەکە، چوونکە بەهۆی سیاسەت و لیزانیی ئەوەوە ئێستا کوردستان لە قۆناغێکی بڵنددایە، چونکە هەمیشە بەرژەوەندیی کوردستانی پێش هەموو شتێک خستووە."
ساغلام دەشڵێ: "کوردستان لە ناوچەکەدا زۆری زوڵم و ستەم دیتووە، بەڵام ئێستا کوردستان لە قۆناغیکی زێرین و نموونەدایە، چونکە ئەو پێکەوەژیانەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە، بووەتە نموونە بۆ ناوچەکە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە