پەیامی کورد ... پەردە لادانی فەرمی ئەردۆغان لە سەر پڕۆژەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان .
بە پێی هەواڵەکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە فەرمی پەردەی لە سەر پڕۆژەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئوای کوردستان لادا .
ئەردۆغان لە کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەی کردووە پڕۆژەیەکی لە بەر دەستە کە بە تەمایە چەندین کۆمەڵگە لە جۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان درووست بکات و تا ٢ میلیۆن کۆچبەری بە ڕەچەڵەک عەرەب لەو ناوچانە جێگیر بکات .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر تورکیا لە قوبروس پڕۆژەیەکی هاوشیوەی جێ بە جێ کردووە و سەدان هەزار یونانی لە باکووری قوبروس بەدەرناوە و لە جێگای ئەوان تورکەکانی ئاناتۆلی جێگیر کردووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە