پەیامی کورد... ٥٧ کەس بەهۆی ڕاوەماسیهوه دەستگیرکراون
پۆلیسی دارستان لەماوەی قەدەغەی ڕاوەماسیدا ٥٧ کەسی دەستگیرکردووە، دەستیگرتووە بەسەر ٥٥٧ تۆڕی ماسیدا.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی قەدەغەی ڕاوکردنی ماسیدا ٥٧ کەسیان دەستگیرکردووە، ٥٥٦ تۆڕ، ٧٥ قولاپ، موەلیدەیەک، ١٨ ماتۆڕسکیل، چوار تیئێنتی و پێنج ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیراوە.
باسی لهوهش كرد لە هەموو کاتێکدا ڕاوکردن بە تەزووی کارەبا و تیئێن تی قەدەغەیە.
لە ٥ی ئاداری هەموو ساڵێک بەهۆی کاتی گەرادانانی ماسییەوە، ڕاوکردنی ماسی تا ١٥ی حوزەیران قەدەغەدەکرێت، لە سبەینێوە ڕاوەماسی دەستپێدەکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە