بە پێی بڕیاری حکوومەت هەر بریکارێک کەمتەرخەم بێت لە ئەنجامی پڕۆژەکانی سزای قورسی بەسەردا دەسەپێندرێت

بە پێی بڕیاری حکوومەت هەر بریکارێک کەمتەرخەم بێت لە ئەنجامی پڕۆژەکانی سزای قورسی بەسەردا دەسەپێندرێت

پەیامی کورد     ...   حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پارەی بۆ ئەنجامدانی ١٨١ پڕۆژەی رێگاوبان تەرخان كردووە و پێویستە تاوەكو ١٥/١٢ تەواو بكرێن، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەش دەڵێ، هەر وەبەرهێنەرێك لە ئەنجامدانی پڕۆژەكان كەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت و پڕۆژەكەش دەدرێتە وەبەرهێنەرێكی دیكە.

سدقی ئامێدی، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری رێگاوبان، ڕایگەیاند : "شەو و رۆژ كار دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانەی پارەیان بۆ تەرخان كراوە پێش هاتنی وەرزی سەرما تەواو بكرێن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو بەڵێندەران ئاگادار كراونەتەوە  بە مەرجێك كەشوهەوا لەبار بێت و باران نەبارێت، چونكە باران ببارێت ئاستەنگمان بۆ دروست دەكات".

ئامێدی گوتیشی: "هەر وەبەرهێنەرێك كارەكانی خۆی لە وادەی دیاریكراودا تەواو نەكات، سزای قورس دەدرێت و پڕۆژەكەی لێ وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە بەڵێندەرێكی دیكە تا تەواوی بكات".

ناوبراو باسی لەوە شكرد، زۆرینەی پڕۆژەكان تەواو بوون و تەنها بەشێكیان نەبێت، كە ئەوانیش لە كاتی خۆیدا تەواو دەكرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە