بایدن ناوی کانددی پۆستە باڵاکانی کابینەکەی ئاشکرا دەکات

بایدن ناوی کانددی پۆستە باڵاکانی کابینەکەی ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد ... بایدن ناوی کانددی پۆستە باڵاکانی کابینەکەی ئاشکرا دەکات

 

جۆبایدن سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا کاندیدى پۆستە باڵاکانى ئیدارەکەى دیارى کرد.

 

 

بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئەمەریکا، جۆبایدن ئەنتۆنى بلینکینى وەک کاندیدى وەزیرى دەرەوە لە ئیدارەکەیدا دیارى کردوە.

 

هەروەها جاک سۆلیڤان وەک راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا و ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس بۆ پۆستى وەزیرى ئاسایشى ناوخۆ کاندید کراون.

 

هەریەک لە لیندا تۆماس گرینفێڵد بۆ پۆستى نوێنەرى ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و جۆن کیرى وەزیرى پێشوترى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ نوێنەرى تایبەتى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ کاروبارى کەشوهەوا لەلایەن جۆبایدنەوە کاندید کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە