پەیامی کورد... بەفر ڕێگای دەیان گوندی لە باکووری کوردستان داخستووە
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران بەشێكی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2023 لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس ـی باکووری کوردستان بەهۆی بەفرەوە رێگەی 146 گوند داخرا.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگەی 138 گوند داخرا. تیمەکانی شارەوانی ئەرزەڕۆم لە دوێنێوە بەردەوامن لە کارکردن بۆ کردنەوەی رێگەکان.
لە پارێزگای ئەردەخان بەفر رێگەی پێنج گوند و لە پارێزگای قەرسیش رێگەی سێ گوندی داخستووە. لە پارێزگای قەرس چوون و هاتنی خەڵک لەو گوندانەی شوێنیان بەرزە ئاستەم بووە.
لەو دوو پارێزگایەش تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبان بۆ کردنەوەی رێگەکان دەستیان بە کارکردن کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە