ڕۆژی پێنجشه‌ممەی ڕابردوو شاندێكی باڵای په‌که‌که ، به‌سه‌رۆکایه‌تی جه‌میل بایک و دۆران کاڵکان هاوسه‌رۆكانی پارتی كرێكارانی كوردستان " پەکەکە " ، له رێگای فڕۆکه‌خانه‌کانی ووڵاتی ئێرانه‌وه سەردانی ووڵاتی ڕووسیا دەکەن . .
به‌پێی زانیارییه‌كان ، شاندی په‌كه‌كه له ڕووسیا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاتە ٣ ته‌وه‌ری تایبه‌ت به چاره‌نووسی په‌كه‌كه له سووریا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ووڵاتی توركیا و هێرشی سه‌ر قه‌ندیل تاوتوێده‌كەن .
ووڵاتی توركیا ده‌یه‌وێت په‌لاماری سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه ئه‌نجامبدات له قووڵایی قه‌ندیل كه باره‌گای سه‌ره‌كی په‌كه‌كه‌یه ، کە ئه‌وه‌ش هه‌میشه ئامانجی توركیا بووه به‌ڵام هه‌میشه له هێرشه‌كانی شكستی هێناوه چوونكه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به‌توندی ڕووبەڕووی هێرشه‌كانی سه‌ربازانی توركیا بوونه‌ته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مجاره توركیا ده‌یه‌وێت به‌هێزێكی گه‌وره‌وه هێرشبکاته سه‌رقه‌ندیل بۆ داگیركردنی.
هەر بەم هۆیەوە له ئێستادا لە سووریا په‌كه‌كه له ڕێگه‌ی " یه‌په‌گه " وه هه‌ژموونی سه‌ربازی و ئیداری به‌سه‌ر ئیداره‌ی ڕۆژئاوای كوردستان دا سه‌پاندووه ، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و هێزه‌ی په‌كه‌كه‌یه له‌و پارچه‌ی كوردستان له لایه‌ن توركیا و هێزه‌كانی ئه‌سه‌دەوە ، بۆیه په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له ڕێگای دیبلۆماسییه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له كوردستانی ڕۆژ ئاوا به ڕێگه‌ی ڕووسیاوه لا ببات كه ئێستا توركیا پاش داگیركردنی عه‌فرین هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی مه‌نبه‌ج ده‌كات.
له ووڵاتی توركیا هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ستی پێكردووه له ئێستادا په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت زۆرترین ده‌نگ بۆ ده‌میرتاش كۆبكاته‌وه تاکوو بیسەلمێنێت کە په‌كه‌كه هێزێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییه ، بۆئه‌م مەبەستەش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا گفتوگۆده‌كات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە