بەندکراوێکی سیاسی کورد بە شێوەیەکی دڕندانە لە بەندیخانەی سەقز ئەشکەنجە دەدرێت

بەندکراوێکی سیاسی کورد بە شێوەیەکی دڕندانە لە بەندیخانەی سەقز ئەشکەنجە دەدرێت

پەیامی کورد     ...    بەندکراوێکی سیاسی کورد بە شێوەیەکی دڕندانە لە بەندیخانەی سەقز ئەشکەنجە دەدرێت
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی سەقز بەندکراوێکی سیاسییان بە ناوی “ئەمین مەلەکی” بە سەختی ئەشکەنجە داوە بە جۆرێک کە هەر دوو گورچیلەکەی بە سەختی ئازاریان پێ گەیشتووە و توانای جووڵەی نیە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەلەکی وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە ووتی: “سەرباری ئەوەی کە دۆخی جەستەیی ئەمین مەلەکی ناجێگیرە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە ڕێگە نادەن کە بگوازرێتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی دڵەڕاوکێ و پەرۆش بوونی بنەماڵەکەی”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە