پەیامی کورد ... بەرپرسێکی سەربازی ئێران بەشانازییەوە باس لە کوشتنی کۆڵبەران دەکات
فەرماندەی هەنگی سنووریی ئێران لە "سەردەشت" وێڕای ناوبردنی کۆڵبەران بە "سنووربەزێن"، وتوویەتی: "بەنیسبەت کۆڵبەرانەوە دژکردەوەی توندمان دەبێت".
پاسداری "سلێمان بایرامی" فەرماندەی هەنگی سنووریی "سەردەشت" لە دانیشتنێک لەگەڵ کاربەدەستان و باوەڕپێکراوانی ڕێژیم لەو شارەدا وتوویەتی، بەنیسبەت سنووربەزاندنی کۆڵبەرانەوە دژکردەوەی جیددیمان دەبێت.
ئەو پاسدارە بە شانازییەوە باسی له کوژرانی سێ کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت کردووە و بە بێڕێزییەوە ناویانی بردووە و وتوویەتی: "توانیومانە بە سەرکەوتوویی سێ کۆڵبەر بکوژین".
ناوبراو ڕوو لە خەڵکی سەردەشت وتوویەتی: "داوا لە خەڵکی سەردەشت دەکەین کە لە کوشتنی کۆڵبەراندا هاوکاریی هێزەکانمان بکەن"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە