باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی

بەرواری بڵاوکردنەوە :
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی

پەیامی کورد... باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی سەر هەولێر دەڵێت، “پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون”.

ئالینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر هەولێری کرد و رایگەیاند، “بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکان دەکەم بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق، کە بە بێباکی و بێ جیاوازی هاوڵاتیانی مەدەنییان کردە ئامانج”.

دەشڵێت، “ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراقن و پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون”.

شەوی رابردوو لە دووکاتی جیاوازدا هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چەند ناوچەیەک لەو پارێزگایە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە