پەیامی کورد ... ئیمارات : دەبێ هەنگاوی ڕوون و ئاشکرا بۆ پاراستنی کوردەکان بهاوێژرێت
وەزیری دەرەوەی دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات " ئەنوەر قێرقاس ڕایگەیاند : ئیماراتی عەرەبی درووست کردنی هەرێمی ئەمنی لە لایەن تورکیاوە لە باکووری سووریا " ڕۆژئاوای کاردستان " دەکات .
قێرقاس داوای کرد کە کوردەکان لە چوارچێوەی یەکپارچەیی سووریا دا بپارێزرێن و هەنگاوی ڕوون و ئاشکرا بۆ پاراستنی ئەوان بهاوێژرێت .
ئەنوەر قێرقاس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی " الحریە " دا ووتی ئیمارات دەوڵەتێک کە عەرەبی نەبێت لە سەر خاکی سووریا دامەزرێت قەبووڵ ناکات و بە ڕەوای نابینێت .ئەم هەڵوێستەی ئیمارات هەروەها لە بەر هەبوونی ئەرتەشی تورکیایە لە باکووری عراق . هەروەها ئیمارات هەبوونی هێزێکی ئێرانی لە عێراق و سووریاش ڕەت دەکاتەوە . هەروەها ئەم هەڵوێستە حکوومەتی تورکیاش دەگرێتەوە .
وەزیری ئیمارات هەروەها دەستنیشانی کرد : " ئێمە پشتیوان کوردەکانی دەکەین ، کوردەکان قوربانی زۆر گەورەیان لە شەڕی دژ بە داعش دا داوە هەر لە بەر ئەمەش دەبێت کورد لە چوارچێوەی خاکی سووریادا دەبێ بپارێزرێن .
هەروەها قێرقاس لە سەر قسەکانی تورکیا لە سەر بابەتی ئۆپراسیۆنەکانیش ووتی ، " بە ڕاستی نێگەرانییەکی گەورە لە سەر قسەکانی تورکیا دا هەیە ئەو نیگەرانییە لە لای ئێمە و لە لای واشینتۆنەوە یە هەر لە بەر ئەمەش دەبێ هەنگاوی ڕوون و ئاشکرا بۆ پاراستن و پارێزگاری کردنی کوردەکان بهاوێژرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە