لە ئەمریکا زریان گیانی ١٠٧ کەسی ئەستاند

لە ئەمریکا زریان گیانی ١٠٧ کەسی ئەستاند


پەیامی کورد... لە ئەمریکا زریان گیانی ١٠٧ کەسی ئەستاند

بەهۆی زریانی "ئیان" كە لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەمریكای داوە، تاوەكو ئێستا 107 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان لە ولایەتی فلۆریدان.
دەسەڵاتدارانی ئەمریكا بڵاویان كردووەتەوە، قوربانیانی زریانی "ئیان" كە لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوو دەستی پێكرد و بەهێزترین زریانە لە مێژووی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەرزبوونەتەوە.
رونیشكراوەتەوە، ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 107 كەس، زۆرینەیان لە فلۆریدان كە زەرەرمەندترین ولایەتە بەهۆی زریانەكەوە و 102 كەس گیانیان لەدەستداوە، 5 كەسەكەی تریش لە ولایەتی "كارۆلینای باكور"ن.
بەپێی زانیاریەكان، زریانەكە چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونی لە فلۆریدا نقووم كردووە و چەندین خانووی و پردی بە تەواوەتی روخاندووە و هێڵەكانی كارەبای بڕیوە، هەروەها ولایەتی كارۆلینای باشوریشی گرتووەتەوە، تەنها لە فلۆریدا زیانی 50 ملیار دۆلاری لێكەوتووتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە