پەیامی کورد … لە پارێزگای کرماشان دوای هاتنی کۆرۆنا دوو هەزار قوتابی وازیان لەخوێندن هێناوە
لە پارێزگای کرماشان یەک هەزار و ٩٥٠ قوتابی لە خوێندن بەجێ ماون کە شاری "هەرسین" بە ڕێژەی ٢٨٥ قوتابی پلەی یەکەمی هەیە.
"حەسەن عەزیزی" بەڕێوبەری گشتیی پیشە و خۆشبژێویی کۆمەڵایەتیی پارێزگای کرماشان وتوویەتی، یەک هەزار و ٩٥٠ قوتابی، بە هۆکاری جۆراجۆر لەو پارێزگایە وازیان لە خوێندن هێناوە.
بەپێی قسەکانی ناوبراو، هەژاری و نەبوونی داهاتی بنەماڵەکان و هەروەها دابیننەکردنی تێچووی خوێندن بۆ قوتابییان لەلایەن ڕێژیمەوە یەکێک لە هۆکارەکانی وازهێنان لە خوێندنی قوتابییانە.
دەسپێڕانەگەیشتن بە ئینتێرنێت و نەبوونی کەرەستەی تایبەت بە خوێندن لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە کێشە بنەڕەتییەکانی قوتابییانن بۆ وازهێنان لە خوێندن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە