پەیامی کورد … نرخی یه‌ك بیت كۆین لە ٤٤ هه‌زار دۆلار نزیک بوویەوە
به‌هۆی هه‌واڵێكی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تێسلاوه نرخی یه‌ك بیت كۆین به رێژه‌ی 14% به‌رزبوه‌وه.
كۆمپانیای تێسلا رایگه‌یاندووه، مانگی رابردوو به بڕی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بیت كۆینی كڕیوه، به‌های ئه‌و دراوه ئه‌لكترۆنی بۆ نزیكه‌ی 44 هه‌زار دۆلار به‌رزبوه‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تێسلا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌ك دراوێكی ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بیت كۆین بكرێت.
پێشتریش ئیلان ماسك خاوه‌نی تێسلا له توێتێكدا پشتگیری خۆی بۆ به‌كارهێنانی به‌رفراوانی بیت كۆین ده‌ربڕیبوو، ئه‌وه‌ش ببوه هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌های ئه‌و دراوه ئه‌لكترۆنیه به‌رزتر ببێته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به‌های بیت كۆینێك نزیكه‌ی 20 هه‌زار دۆلار بوو، به‌ڵام له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام رووی له هه‌ڵكشان كردووه.
سه‌ره‌تای ساڵی 2017 به‌های یه‌ك بیت كۆین نزیكه‌ی هه‌زار دۆلار بوو، دوای ئه‌وه‌ی بۆ موه‌یه‌ك گه‌یشته نزیكه‌ی 20 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام كتوپڕ دابه‌زیه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار دۆلار جێگیر بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە