پەیامی کورد... برای یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردووانی شۆڕشت ژینا لە کوردستان دەستبەسەر کرا
ئومێد قەدیمی، ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخوازی کوردستان و برای فواد قەدیمی کە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری دیواندەرە گیانی بەخت کرد، لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ بەرنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، ئومێد قەدیمی، تەمەن ٣١ ساڵ و ئەندامێکی بنەماڵەیەکی دادخوازەکانی کوردستانلەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئومێد قەدیمی سەرەڕای ئەوەی کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگ کراوە، لەکاتێکدا لەرێگا بووە بۆ شوێنی کارەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراوە.
شایانی باسە کە سەردانی بنەماڵەی دادخواز قەدیمی بۆ ئیلاعاتی دیواندەرە هیچ ئاکامی نەبووە و هیچ زانیارییەکیان لەسەر کوڕەکەیان دەست نەکەوتووە .
فواد قەدیمی، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە، ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لە شەقامێکی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو، دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە و لەژێر چاودێریی پزیشکی، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانان گیانی لەدەست دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە