پەیامی کوورد ... فەڕانسا، بریتانیا و ئەڵمانیا لە سەر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لەئێران هاتەن دەنگ
سێ وڵاتی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە هەڵوێستێکی هاوئاهەنگداوەکدا وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر بە دەستگیرکردنی هاووڵاتینی ئێرانی و چۆنیەتیی هەڵسوکەوتی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەندکراوانی سیاسی، باڵوێزەکانی ئێرانیان لە لەندەن، بەرلین و پاریس بانگهێشت کردووە.
ڕۆژنامەی (گاردیەن) دوێنێ چوارشەممە لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە حەمید بەعیدینژاد باڵوێزی ئێران لە لەندەن بانگ کراوەتەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، هاوکات بەهرام قاسمی، باڵوێزی ئێران لە پاریس و مەحموود فەرازەندە باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە بەرلین لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیاوە بانگهێشت کراون و لە بەرانبەر دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی مەدەنیی ئێران و هەڵسوکەوتی ناو زیندانەکانی ئێران نیگەرانییان دەربڕیوە.
لە ڕاپۆرتەکەی گاردیەندا هاتووە، ئەو هەڵوێستە یەکەم هەنگاوی هاوئاهەنگی سێ وڵاتی ئەورووپییە لە بەرانبەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران کەلە ئاستی میدیای وڵاتانی ئەورووپی و ئێرانیدا دەنگدانەوەی هەبووە.
هاوکات لەبارەی گەڕاندنەوە و دەستگیرکردنی نازەنین زاغری یەکێکی دیکە لە ژنە بەندکراوە سیاسییەکانی ئێران، دۆمینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، نیگەرانیی دەربڕیوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە