پەیامی کورد… دژە تیرۆری کوردستان: تۆمەتبارێکی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدرمان دەستگیرکردووە
دژە تیرۆری کوردستان (CTD) رایگەیاند، بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەکەی ناوچەی سەدری بەغدا، تۆمەتبارێکیان دەستگیر و رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ کردووە.
دژە تیرۆری کوردستان (CTD) لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، دوای تەقینەوەکەی 19ی تەمموزی بەغدا، دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربوانى تەقینەوەکە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ دان کە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو گروپەى کردەوە تیرۆریستییەکەى ئەنجامداوە.
ئەوەش هاتوە، "دوابەدوای بەدواداچونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوى تەواوى بریتییە لە (ح. ی. ع. ح.) کە خەڵکى حەویجەیە و دانیشتوی کەمپی (حسن شام)ـە".
دژە تیرۆری کوردستان (CTD) ئەوەشی خستوەتەڕو، لەسەر فەرمانی دادوەر گومانلێکراو (ح) رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.
رۆژی یەکشەممە شانهی راگهیاندنی ئهمنی عێراق رایگهیاند، ژمارهیهك ئهندامی تۆڕێكی تیرۆرستی بهتۆمهتی ئهنجامدانی تهقینهوهكهی بازاڕی وهحیلاتی ناوچهی سهدری پایتهخت دهستگیركراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە