بە پێی راگەیندراوێکی روانگەی سوری، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەشارۆچكەی جەندرێسی سەر بەکانتۆنی عەفرین هاوڵاتیانی مەدەنییەكان كۆمەڵكوژ کردووە.
روانگەی سوری بۆ مافەرکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، كە لەچوارچێوەی پەلامارەكانی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی بۆ سەر گوند و شارۆچكەكانی سنوری عەفرین، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاش بەردەوامن لەبۆردومان کردنی ئەو ناوچانەو بەوهۆیەشەوە (١٣) هاووڵاتی مەدەنی کە ژن و منداڵیان تێدایە لەشارۆچكەی جەندرێس شەهیدبوون.
روانگەکە باسی لەوەشکردووە، کە لەو كۆمەڵكوژییەی لەجەندرێس ئەنجامداروە، ژمارەیەك هاووڵاتی دیكەش برینداربوون، پێشبینی دەكرَت ژمارەی شەهیدەكانیش زیاد بكات.
بەپێی ئامارێكی روناگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەسەرەتای دەستپێکردنی لەشکرکێشی توركیاوە بۆ سەر کانتۆنی عەفرین (١٦٥) هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون كە (٢٩) منداڵ و (٢٤) ژن لەنێو شەهیدەکاندایە.
ئاشکراشیکردووە، کە لەدەستپێکی پەلامارەکەی سوپاوە (٦٨) سەربازی توركیا و (٢٦٦) چەكداری گروپە هاوپەیمانەکانی سوپای تورکیا لەعەفرین كوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە