دوای هۆشدارییەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم عێراق بڕیارێکی گرینگ دەردەکات

دوای هۆشدارییەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم عێراق بڕیارێکی گرینگ دەردەکات

پەیامی کورد     ...    دوای هۆشدارییەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم عێراق بڕیارێکی گرینگ دەردەکات

بەڕێوبەری كشتوكاڵی كەركووك رایگەیاند، دوای پەیامی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی ناوچە كوردستانییەكانەوە، وەزارەتی دادی عێراق نووسراوێكی بۆ دادگاكانی كەركووك كردووە و تێیدا داوای كردووە، كە نوێكردنەوەی گرێبەستەكانی زەوی بۆ عەرەبی ھاوردە، رابگیرێت.

مەھدی موبارەك، ڕایگەیاند : دوای ئەوەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ھۆشداری لە زیاتر تێكچوونی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان دا، وەزارەتی دادی حكوومەتی عێراق ھاتە سەر هێڵ و نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم دادگاكانی كەركووك كرد، كە بڕیاری نوێكردنەوەی گرێبەستی زەوی كشتوكاڵی بۆ عەرەبی ھاوردە رابگرن، تا ئەو كاتەی ئەنجومەنی وەزیران كێشەكە چارەسەر دەكات.

موبارەك گوتیشی، كاتی خۆی شەش ھەزار گرێبەست بۆ عەرەب كرابوون، ئێستاش دەیانەوێت لە رێگەی دادگاكانی كەركووكەوە گرێبەستەكان بۆ خۆیان نوێ بكەنەوە و دادگاكانیش تا ئێستا ٢٠٠ گرێبەستیان نوێ كردووەتەوە، بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی دادی عێراق، نوێكردنەوەی گرێبەستەكان راگیرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە