دوو چەکداری پەکەکە لە شەنگال کوژران

دوو چەکداری پەکەکە لە شەنگال کوژران


پەیامی کورد... دوو چەکداری پەکەکە لە شەنگال کوژران

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان لە بۆردومانی ئەمڕۆی تورکیا لە سنووری شنگال دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بریندارە.

دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کاتژمێر ١١: ١٥، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لەنێوان گوندی بارا و بەهراڤای سەر بە ناحیەی شمال لە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی بۆردوومان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بە سەختی بریندارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە